AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٦ ١٥:٣٩

بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا:

ترامپ سەرکەوێت ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەکشێتەوە

ترامپ سەرکەوێت ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەکشێتەوە

مایکڵ کاگینز، بەرپرسی سەربازیی پێشووی ئەمریکا هوشداری دا، کە لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا دەکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایکڵ کاگینز وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ "نۆرس پرێس ئەجێنسی" سەبارەت بە بردنەوەی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا هوشداری دا و وتی: تەنیا لە ئەگەری سەرکەوتنی کامالا هەریس، ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە هاوکاریی لەگەڵ کوردانی سووریا.

بە گوێرەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی پێشووی ئەمریکا کشانەوەی شیمانەیی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا نەک بە شەوێک و دووان، بەڵکوو پڕۆسەیەکی درێژ خایەن و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.

مایکڵ کاگینز هەروەها جەختی لەوە کرد کە دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ هۆکارێکی سەرەکی بووە لە خاوبوونەوەی پڕۆسەی سڕینەوەی داعش لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا.

News ID 51553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha